AP ١٤٠٢ بەفرانبار ٥ ٠١:٠٤

باڵوێزی ئێران لە سووریا بۆ مێهر ئاشکرای کرد:

وردەکاری نوێ لە شەهادەتی سەید ڕەزی مووسەوی لە سووریا

وردەکاری نوێ لە شەهادەتی سەید ڕەزی مووسەوی لە سووریا

 باڵیۆزی ئێران لە سووریا وردەکاری شەهیدبوونی "سەید ڕەزی مووسەوی"  خستەڕوو.

حسێن ئەکبەری، باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە سووریا، لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری مێهر، بە ئاماژەدان بە شەهیدبوونی سەید ڕەزی مووسەوی، یەکێک لە هاوەڵانی دێرینی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی، ڕایگەیاند: ناوبراو لە باڵیۆزخانەی ئێمە بوو، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ئۆفیسەکەیان ئامادە بوون و پاشان لە پاشنیوەڕۆدا، چوونە شوێنی نیشتەجێبوون و ماڵەکەیان لە گەڕەکی "زینبیە".

ناوبراو زیادی کرد: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هاوسەری ئەم شەهیدە مامۆستایە، ئەوان لەو کاتەدا لە ماڵەوە نەبوون و کاتژمێر ١٦:٢٠ی پاشنیوەڕۆ، ماڵەکەی بە سێ مووشەک لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوا کراوەتە ئامانج و تەرمی شەهید کەوتووەتە ناو حەوشەی ماڵەکەی.

لە درێژەدا ئاماژەی بە کارەکانی شەهید مووسەوی کرد و وتی: دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری دووەمی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەمان بوو، کە پاسپۆرتی دیپلۆماسی و شوێنی نیشتەجێبوونی لێرە هەبووە و لە ڕاستیدا لەسەر بنەمای ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٧٣ ، ئەم هێرشە تاوانبارییە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە کراوە.

ئەکبەری زیادی کرد: زایۆنیستەکان وێڕای ئەنجامدانی ئەم تاوانە، دەستدرێژییان کردۆتە سەر ناوچەی ئەمنی سووریاش چونکە ئاسایشی دیپلۆماتکاران لە ئەستۆی وڵاتی میواندارە.

باڵیۆزی وڵاتەکەمان لە سوریا بەردەوام بوو: لە ماوەی مانەوەی لە سوریا ڕاوێژکار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی مێهر، شەهید سەید ڕەزی مووسەوی یەکێک لە ڕاوێژکارە پێشەنگەکانی سوپای پاسداران لە سوریا و یەکێک لە هاوەڵانی شەهید حاج قاسم سولەیمانی بووە.

News ID 48460

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha